ئه‌م وتانه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/3/2022 له‌میانی پێشوازیكردنیدا هات له‌به‌ڕێز عبدولئیلا ئهلنائیلی سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان و شاندێك له كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی ده‌زگاكه و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی نوێنه‌رانی كورده فه‌یلییه‌كان. له‌میانی دیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی كوردهفهیلییهكانی به‌غدا و ناوه‌راست و باشووركرا، كه‌شه‌هید و قوربانییه‌كی زۆریان له‌پێناو ئازادی‌دا به‌خشیوه.
دكتۆر شاخه‌وان عهبدولاَ داوای له‌ده‌زگای شه‌هیدان كرد له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیده فه‌یلییه‌كان دادگه‌ربن و مافی زه‌وتكراویان بۆ بگێڕنه‌وه و په‌له‌بكه‌ن له‌ڕێكاره‌كانی چه‌سپاندنی مافه‌داراییه‌كانیان وخزمهتبكرێن هاوشێوه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان ، داواشی له‌حكومه‌تی ئیتحادی كرد شوێنی نیشته‌جێبوون و بۆ سه‌رجه‌م كه‌سوكاری شه‌هیدانی عێراق دابین بكات و، فه‌راهه‌مكردنی پێداویستییه‌كانیان وباشكردنی بارودۆخی ژیانیان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری وسهرپهرشتیكردنیان .
له‌لایه‌كی تره‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌نوسینگه‌كه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیكرد له لیوا ریاز جوندی ئه‌لكه‌عبی به‌ڕێوبه‌ری گشتی باری كه‌سێتی و پاسپۆرت و نشینگه‌و شاندێكی یاوه‌ری، له‌میانی دیدارێكدا ئاماژه‌ی به پێوێستی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان كرد بۆ یارمه‌تیدانی كوردانی فه‌یلی و فایل و دۆسییه‌كانیان له ژووری بیانی باری كه‌سێتییه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ هۆبه‌ی نیشتمانی چونكه ئه‌وان عێراقی ڕه‌سه‌نن، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌ی نیشتمانی و ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی بۆیان هاوشێوه‌ی هاوڵاتیانی تر، تهئكیدیشيكرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌رۆشه له‌پشتیوانی و یارمه‌تیدانی هه‌موو توێژه زیانلێكه‌وتووه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچوو و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه ڕه‌واكانیان به‌ڕێكاری یاسایی و یاسا به‌ركاره‌كان.
لای خۆشیانه‌وه سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی باری كه‌سێتی وپاسپۆرت ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆچاره‌سه‌ركردنی دۆسییه و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست بهكوردهفهیلییهكان بۆهه‌ڵگرتنی سته‌م وسوككردنی نهامهتییهكانی سه‌ریان و، ته‌كیدیان كرده‌وه كهراسپاردهكانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه‌تایبه‌ته به‌دۆسییه‌ی كورده‌فه‌یلییه‌كان جێی بایه‌خ وبهدواداچوونه .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 14 ی ئازاری 2022





